عێراق؛ ئینتەرنێت نامێنێت
ئاگادارییەک بۆ خوێندکاران و خاوەن کارەکان لەبارەی ئینتەرنێتەوە.
وا بڕیاره سبهی ئینتهرنێت له عێراق بوهستێندرێت. لهم بارهیهوهش لایهنی پهیوهندیدارهكان ڕوونكردنهوهیهكی گرنگییان بڵاوكردهوه.
ئهمڕۆ وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد و ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ ماوەیەکی کاتی دەبڕدرێت.
بەپێی بڕیارەکە، بڕینی ئینتەرنێت لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تا 8:00ی بەیانی دەبێت. ئەم بڕیارە هەموو پارێزگاکانی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش دەگرێتەوە.
ئەم هەنگاوە لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە نراوە. ئامانج لێی پاراستنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ناوەندی و ڕێگریکردنە لە دزەپێکردنی پرسیارەکان، تاوەکو شەفافیەت لە پڕۆسەی ئەزموونەکاندا بپارێزرێت.