پایتەخت

بەنزین هەرزان دەبێت

بەنزین هەرزان دەبێت
کورتە

مژدەیەک بۆ شۆفێرانی هەولێر؛ تانکەرەکانی بەنزین گەیشتن و ڕێژەی بەنزین زیاد دەکرێت.

وادەی هەرزانبوونی نرخی بەنزینی بازرگانی لە سەرجەم بەنزینخانەکانی هەولێر ڕادەگەیەندرێت و بەنزین دەچێتەوە نرخی ئاسایی خۆی.

کەمێک پێش ئێستا جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە بەیانییەوە 26 تانکەر بەنزین بۆ پارێزگای هەولێر دابین دەکرێت، بەهۆی ئەم بڕە نوێیەوە، ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی کە بەنزین بە نرخی 750 دینار دابەش دەکەن زیاد دەکات.

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هەنگاوە تەنها بۆ زیادکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو نییە، بەڵکو کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بازاڕ و نرخی بەنزینی بازرگانیش لە بەنزینخانەکاندا ڕوو لە دابەزین دەکات.

جەنگی مەجید ئاشکرای دەکات، لە هەفتەی داهاتووەوە نرخی بەنزینی بارزرگانی دادەبەزێت و دەگەڕێتەوە سەر باری ئاسایی خۆی.

شایەنی باسە، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە 1195 دینار، موحەسەن 1500 دینار،  سوپەر بە 1600 دینار لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر دەفرۆشرێت.

10 حوزەیران 2026 15:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026