دوو گەشت هەڵوەشێندرانەوە
بەهۆی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە دوو گەشت هەڵوەشێندرانەوە
شەوی ڕابردوو بەهۆی گرژییەکان و هەڕەشەکانی نێوان وڵاتانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر یەکتر، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر گەشتەکانی هەرێمی کوردستان دروست کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، بەهۆی بوونی مەترسیی ئەم هێرش و ئاڵۆزییانەوە، دوو گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بە تەواوی هەڵوەشێندراونەتەوە.
سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجییان، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دڵنیایی بە کەسوکاری حاجییان دا، سەرەڕای گرژییەکان بەشێک لە کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەلامەتی و بەبێ هیچ گرفتێک گەیشتوونەتە شاری هەولێر.
ئەحمەد هۆشیار جەختیشی لەوە کردەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا سەرجەم کاروانەکانی دیکەی حاجییانیش دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.