چۆنیەتی گۆڕینی بڕیارەکەی ترهمپ بۆ لێدانی ئێران
چیرۆکی رزگارکردنی فڕۆکەوانەکان و گۆڕینی بیر و ڕای ترهمپ
دۆناڵد ترهمپ سەرەتا نەیویستووە وەڵامی سەربازی توندی هەبێت بۆ پێکانی هێلیکۆپتەرە ئهپاچییەکەی وڵاتەکەی لە نزیک گەرووی هورمز. ترهمپ لە لێدوانەکانیدا رووداوەکەی بە کارێکی زۆر گەورە وەسف نەکردبوو، تەنها جەختی لەوە کردبووەوە کە فڕۆکەوانەکان رزگارکراون.
ئهمڕۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردهوه، دوو کەسایەتی باڵای سەربازی کاریگەرییان لەسەر گۆڕینی ڕای ترهمپ هەبووە. پیت هیگسێس، وەزیری جەنگ و جەنراڵ دان کین، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی سپی زانیاری نوێیان داوەتە ترهمپ. ئەوان باسیان لەوە کردووە کە هێلیکۆپتەرەکە بەهۆی درۆنێکی ئێرانی لە جۆری شاهید پێکراوە.
لە بەرامبەردا، بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە پێکانی هێلیکۆپتەرەکە بە ئەنقەست نەبووە. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزە بیانییەکان لە ناوچەکەدا بەهۆی هەڵەی مرۆیی یان رووداوی کتوپڕەوە هەمیشە لەژێر مەترسیدان.
جێگەی ئاماژەیە، فڕۆکەوانەکان لە ڕێگەی بەلەمهوه رزگارکراون کە ئەمە یەکەمین پرۆسەی لەو شێوەیە بووە لە دەریا. ترهمپ پێشتر وتبووی نایەوێت بچێتەوە ناو شەڕ لەگەڵ ئێران، مەگەر ئەوەی سەربازی ئەمریکی بکوژرێن، بەڵام پێشنیاری ئەم دوو بەرپرسە وایکردووە ترهمپ بیر لە وەڵامی سەربازی بکاتەوە.