پایتەخت

مژدە بۆ شۆفێران

مژدە بۆ شۆفێران
کورتە

نرخی لیترێک بۆ هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دادەبەزێت

دوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر موژدە دەداتە شۆفێران.


ئەمڕۆ سێشەممە جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی بەنزین دیار نییە، بەڵام پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزینی حکومیی 750 دیناری بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.


لای خۆیەوە سالار محەممەد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزین زیادی کردووە، بەم هۆیەوە پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

 

جێی باسە، لە ئێستادا نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە 1195 دینار، موحەسەن 1500 دینار،  سوپەر بە 1600 دینار لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر دەفرۆشرێت.

09 حوزەیران 2026 21:01
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026