ئەمڕۆ دواین کاروانی حاجییان دەگەنەوە نیشتیمان
لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە جاجییان دەکرێت.
دوای مانگێک سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە ڕێگەی فڕۆکە دەگەنەوە نیشتیمان.
کەمێک لەمەوبەر کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دواین کاروانی حاجییان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە لە کاتژمێر 9:30ـی بەیانی دەگەنەوە کوردستان و گەشتەکەیان بە سەرکەوتوویی کۆتایی دێت.
کاروان ستوونی ئاماژەی بەوە دا، لە کۆی 5120 حاجی هەرێمی کوردستان، دوو حاجی لە وڵاتی سعوودیە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییان کردووە و هەر لەوێش بە خاک سپێردراون، سەرجەم حاجییانی دیکەش بە تەندروستییەکی باشەوە دەگەڕێنەوە.