پایتەخت

سەردانی کردنی سەیرانگای ئەحمەد ئاوا قەدەغەکرا

سەردانی کردنی سەیرانگای ئەحمەد ئاوا قەدەغەکرا
کورتە

پارێزگای هەڵەبجە سەیرانگای ئەحمەد ئاوای بە ڕووی گەشتیاراندا داخست

پارێزگای هەڵەبجە بڕیاری دا سەردانیکردنی سەیرانگای ئەحمەدئاوا بە تەواوی قەدەغە بکات، ئەمەش بە مەبەستی هاوکارییکردنی تیمەکانی فریاگوزاری کە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی کچە گەشتیارێکی خنکاودا.

پارێزگای هەڵەبجە هاووڵاتییان و گەشتیارانی ئاگادار کردەوە، کە ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانیکردنی سەیرانگای ئەحمەد ئاوا بە تەواوی قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە.

 ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، تیمەکانی فریاگوزاری بە چڕی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی ئەو کچە گەشتیارەی کە پێشتر لەو ناوچەیەدا خنکاوە.

پارێزگای هەڵەبجە جەختی کردووەتەوە، ئەم هەنگاوە تەنها لە پێناو پاراستنی گیانی گشتیی هاووڵاتییان و هاوکارییکردنی تیمەکانی گەڕان و فریاکەوتندایە تا بتوانن بە بێ دروستبوونی قەرەباڵغی کارەکانیان ئەنجام بدەن.

لەکۆتایی دا پارێزگای هەڵەبجە داوا لە گەشتیاران دەکات، بە تەواوی پابەندی بڕیارەکە بن و ڕووبەرەو سەیرانگاکە نەڕۆن.

لە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان لە سەرچاوەی زەڵم لە سەیرانگای ئەحمەدئاوا کتوپڕ دیار نەما و خنکا، لە شەوی ڕابردووەوە تیمەکانی فریاگوزاری بە چڕی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا.

10 حوزەیران 2026 09:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026