پایتەخت

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
کورتە

کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجوومەنی وەزیران چارەنووسی داهاتی ناوخۆ یەکلا دەکاتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگەی دانوستان لەگەڵ کابینەی نوێی بەغدا و کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ بەهۆی سیستمی ئەسیکۆداوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات.


کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ بەردەوامیدان بە دانوستان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و کابینەی وەزاریی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی.


بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لەم کۆبوونەوەیەدا تیشک دەخرێتە سەر سێ تەوەری سەرەکی؛ پێشنیاری پێکهێنانی دەستەیەکی باڵای وەزاریی هەماهەنگیی هەمیشەیی لە نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم، تاووتوێکردنی دوا بەرهەم و ئەنجامەکانی دۆسیەی نەوت لەگەڵ بەغدا، پرسی داهاتە ناوخۆییەکان و سیستمی ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوە دا، شانبەشانی خستنەڕووی خشتەی داهاتەکان و کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچەکە و کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ بەهۆی یەکلانەکردنەوەی دۆسیەی ئەسیکۆداوە.

10 حوزەیران 2026 09:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026