دوایین کاروانی حاجییان مەککەیان جێهێشت
سەرجەم حاجییانی کوردستان گەیشتنە مەدینە و چه‌ند ڕۆژێكی دیكه ته‌واوی حاجییان ده‌گه‌نه‌وه كوردستان
دوایین گرووپی كاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان شاری مەککەیان بەرەو مەدینە به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان بەجێ هێشت.
ئه‌مڕۆ کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە تاوەکو ڕۆژی 10/6/2026 سەرجەم حاجییانی كوردستان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بگەڕێنەوە بۆ کوردستان. ئێستا سه‌رجه‌م حاجییانی كوردستان له شاری مه‌دینه‌ن و پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان خێراتر بووه.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ئەمساڵ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی باشترین خزمەتگوزاری و ئاسانکاری بۆ حاجییان دابین کراوە و پلانیش هەیە بۆ ساڵانی داهاتوو خزمەتگوزارییەکان زیاتر پەرەیان پێ بدرێت.