هەواڵێکی بەپەلە لەبارەی دۆخی کارەباوه
بۆچی کارەبا بڕاوە؟ وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كێشه بۆ كاره‌با دروستبووه و پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌با به هاووڵاتییان كه‌میكرده‌وه، له‌م باره‌یه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ وەزارەتی کارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی و چاککردنەوە لە چەند یەکەیەکی وێستگە غازییەکان، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمی کردووە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئەم کێشەیە بووەتە هۆی بڕانی کاتیی کارەبا لە هەندێک گەڕەک و ناوچەکانی دەوروبەر.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەت بە هاوکاری وێستگە غازییەکان خەریکی چارەسەرکردنی گرفتەکەن بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا دۆخی کارەبا ئاسایی بێتەوە.