پایتەخت

نهێنی دابەزینە گەورەکەی زێڕ ئاشكرا بوو

نهێنی دابەزینە گەورەکەی زێڕ ئاشكرا بوو
کورتە

نرخی زێڕ لە کوردستان گەیشتە چەند؟ نوێترین گۆڕانکارییەکان.

نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهان تووشی داڕمانێکی گەورە بوون. لە ماوەی تەنیا یەک ڕۆژدا، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 150 دۆلار دابەزی و گەیشتە 4,331 دۆلار.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەم دابەزینە دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا هات کە تێیدا 172 هەزار هەلی کاری نوێ ڕەخساوە، ئەمەش زۆر زیاتر بوو لەو 85 هەزارەی کە پێشبینی دەکرا.

 

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ 40 هەزار دینار دابەزیوە و ئێستا مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 934 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

 

هۆکاری سەرەکی ئەم دابەزینە بۆ بەهێزبوونی نرخی دۆلار و ئەگەری بەرزکردنەوەی سووی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە دەگەڕێتەوە.

 

هەروەها ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی ئێران بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە، ئەمەش وایکردووە وەبەرهێنەران کەمتر ڕوو لە زێڕ بکەن.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، تەنیا لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران لە مانگی شوباتەوە، زێڕ 19% و زیو 24%ی نرخەکەیان لەدەستداوە.

06 حوزەیران 2026 13:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026