ئەمریکا گومانی لە نیەتەکانی ئیسرائیل هەیە
هاوپەیمانێتی واشنتنن و تەلئەبیب كهوتووهته لێواری مەترسی.
ئاژانسی هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا (DIA) ئاستی هۆشداریی دژە-سیخوڕیی بەرانبەر ئیسرائیل بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردەوە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە واشنتن هەستی کردووە ئیسرائیل چاودێری بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا دەکات بۆ ئەوەی بزانێت ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ چ بڕیارێکی لەبارەی جەنگی ئێران و لوبنانەوە هەیە.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنی 7 لاپەڕەیی، ئیسرائیل توانایەکی زۆری لە سیخوڕیی مرۆیی و تەکنیکیدا هەیە و ئەمەش نیگەرانی لای ئەمریکا دروست کردووە.
هەرچەندە هەردوو وڵات بە فەرمی ئەم هەواڵانە ڕەت دەکەنەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا لە کاتی سەردانیکردنی ئیسرائیل ڕێوشوێنی توند دەگرنە بەر و مۆبایلی کەسی بەکارناهێنن.
ئەم دۆخە نیشانەی لاوازبوونی متمانەی نێوان ئەو دوو هاوپەیمانە مێژووییەیە، سەرەڕای ئەوەی هێشتا زانیاری هەواڵگری لە نێوانیاندا ئاڵوگۆڕ دەکرێت.