پایتەخت

فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی ناوتان گەڕایەوە

فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی ناوتان گەڕایەوە
کورتە

ناو و کارتی زەوی نزیکەی 400 فەرمانبەری بنەسڵاوە گەڕایەوە و پرۆسەی وردبینی دەستپێدەکات

دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی فەرمانبەرانی بەحرکە، لە ئێستادا ناوی ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەرانی بنەسڵاوە بۆ وەرگرتنی کارتی زەوی گەڕاویەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە پایتەخت میدیا ڕایگەیاند، ناوی نزیکەی 400 فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی لە سنووری شارەوانی بنەسڵاوە بۆ وەرگرتنی کارتی زەوی گەڕاوەتەوە، لە ئێستاشدا ناوەکان ئامادەن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی وردبینی تێیاندا.

 

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، ئەو فەرمانبەرانەی ناویان هاتووە دەتوانن لە سبەی یەکشەممەوە سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی بنەسڵاوە بکەن، بە مەبەستی دەستپێکردنی مامەڵەی فەرمی و وردبینیکردن لە زەوییەکانیان بۆ ئەوەی لە کاتی گونجاودا کارتەکانیان ڕادەست بکرێت.

06 حوزەیران 2026 16:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026