ڕاستی و ناڕاستی هاتنی دەجال لەمساڵدا
عیسمەت خەزاڵی و ڕێبەر ڕۆستەم؛ دوو دیدگای جیاواز بۆ 2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا کەسێک بەناوی عیسمەت خەزاڵی، كه بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە ڕێکەوتی 26/6/2026 دەجال لە وڵاتی ئێرانەوە سەرهەڵدەدات.
ههروهها عیسمەت خەزاڵی ئاماژە بەوە دەکات، کە ژمارە 666 نیشانەی شەیتانە و ئەو ڕۆژە مەترسیدار دەبێت.
لە بەرامبەردا، ڕێبەر ڕۆستەم کە شارەزای فەلەکناسییە، ئەم دەنگۆیانە بە تەواوی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: ئەم باسانە تەنیا بۆ کۆکردنەوەی لایک و زیادکردنی ئەکتیڤی پەیجەکانە.
ئەو دووپاتی دەکاتەوە کە ڕێکەوتی 6/6 یان 26/6 وەک هەر ڕۆژێکی دیکەی ئاسایین و هیچ بنەمایەکی ڕاستی بۆ ئەو ترس و دڵەڕاوکێیانە نییە کە بڵاودەکرێنەوە.