چارەنووسی براهیم دیاز لە ڕیاڵ مەدرید یەکلایی بووەوە
براهیم دیاز بڕیاری مانەوەی لە ڕیاڵ مەدرید دا و پێشنیارەکەی یوڤێنتۆسی ڕەتکردەوە
براهیم دیاز بڕیاری خۆی داوە و دەرگای بەڕووی پێشنیارە سەرنجڕاکێشەکەی یوڤێنتۆسدا داخست، ئەستێرە مەغریبییەکە دەیەوێت لە ڕیاڵ مەدرید بجەنگێت بەڵام چارەنووسی کۆتایی ئەو تەنیا لە دەستی یەک پیاودایە ئەویش خۆزێ مۆرینیۆیە.
سەرباری قەرەباڵغی و ڕکابەرییە تووندەکەی هێڵی هێرشبردنی یانەی شاهانە، براهیم دیاز بڕیاریداوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بمێنێتەوە، ئەو دەیەوێت لە تاقیکردنەوە سەختەکەی مۆرینیۆدا سەرکەوتوو بێت، هەرچەندە وەرزی ڕابردوو بۆ ئەو وەک پێویست درەوشاوە نەبوو، دیاز بەهۆی ناسەقامگیریی بارودۆخی تیپەکەوە، لە کۆی 42 یاری لە لالیگا و چامپیۆنزلیگدا، تەنیا 2 گۆڵ و 9 ئەسیستی تۆمارکرد.
لەکاتێکدا گەڕانەوە بۆ خولی ئیتاڵی لە ڕێگەی یوڤێنتۆسەوە بژاردەیەکی ئاسانترە بە تایبەت کە دیاز پێشتر لەگەڵ ئەی سی میلان لە کۆی 124 یاری ژێر دەستی پیۆلی، 18 گۆڵ و 15 ئەسیستی هەبوو و نازناوی ساڵی 2022ـی بردەوە بەڵام ئەم بەهرەمەندەی پێشووی مانچێستەر سیتی، ڕێگا سەختەکەی هەڵبژاردووە و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی مۆرینیۆدایە.