پایتەخت

پلانی نهێنی ترەمپ بۆ پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران ئاشکرا بوو

پلانی نهێنی ترەمپ بۆ پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران ئاشکرا بوو
کورتە

ئەکسیۆس زانیاری چاوەڕواننەکراو لەسەر جوڵەکانی ترەمپ بڵاودەکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، تیمێکی تایبەتی لە 100 پسپۆڕی بواری ئەتۆمی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لە ئەگەری گەیشتن بە هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران، ڕەوانەی ئێرانیان بکات.

 

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ئاژانسی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، ئەرکی ئەم تیمە بریتی دەبێت لە داڕشتنی پلانی ورد بۆ لەناوبردنی کەرەستە ئەتۆمییەکان و چاودێریکردنی ئاستی پابەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنە نوێیەکە.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، پرۆسەی ئامادەکردنی ئەم تیمە و هەماهەنگی لەگەڵ تاقیگەکان لەلایەن جارید کوشنەر و ستیڤ ویتکۆف سەرپەرشتی دەکرێت.

 

ئەم هەنگاوانەی ترەمپ نیشانەی ئەوەن کە واشنتن دەیەوێت پێشوەختە بۆ هەموو ئەگەرە تەکنیکییەکان ئامادە بێت.

 

06 حوزەیران 2026 14:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026