پەیامێکی بەپەلە لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ هەموو هاووڵاتییان
چۆن بە مۆبایلەکەت هاوکار دەبیت لە کەمکردنەوەی تاوان و سەرپێچییەکانی شەقام؟
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی تۆمارکردنی ڤیدیۆی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ بڵاودەکاتەوە. له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا بیروڕایه‌كی هه‌ڵه بۆ هاووڵاتییان ڕاست ده‌كاته‌وه و هۆشداری ده‌دات.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه، تێگەیشتنێکی هەڵە دروستبووە کە گوایە داوا لە شوفێران کراوە لە کاتی لێخوڕیندا ڤیدیۆ تۆمار بکەن. ئەم داواکارییە بۆ هاونیشتمانیانە نەک شوفێران.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئەگەر شوفێر لە کاتی لێخوڕیندا مۆبایل بەکاربهێنێت، خۆی سەرپێچی یاسای کردووە. کاتێک هاووڵاتییەک لە دەرەوەی لێخوڕین بێت، دەتوانێت ڤیدیۆی سەرپێچییەکان تۆمار بکات و بۆ ژمارە دیاریکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بنێرێت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، ئامانج له‌و داواكارییه بە مەبەستی دروستکردنی کەشێکی هاتووچۆی ئارام و سەلامەته بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.