وردهكاریی دهستگیركردن و ئازادكردنی ئهیمهن حوسێن
پاسپۆرتەکەی ئەیمەن حوسێن لە ئەمریکا کێشەیهكی گهورهی دروست کرد!
ئهیمهن حوسێن بۆ ماوهیهكی كورت له ئهمریكا به هۆكارێكی سهیر دهستگیركرا و ئهمهش دهنگدانهوهیهكی فراوانی لێ كهوتووهتهوه.
ئهمڕۆ ئەیمەن حوسێن، هێرشبەری ناسراوی هەڵبژاردەی عێراق، لە کاتی گەیشتنی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن پۆلیسی سنووری ئەو وڵاتەوە ڕاگیرا.
بهپێی زانیارییهكان، هۆکاری سەرەکی ئەم ڕاگرتنە بۆ لێکچوونی ناوی ئەو یاریزانە لەگەڵ کەسێکی دیکەی داواکراو لە سیستەمی ئەمنیی ئەمریکادا دەگەڕایەوە، جگە لەوەش بوونی مۆری سەردانیکردنی چەند وڵاتێکی ناوچەکە لەسەر پاسپۆرتەکەی، وایکردبوو پۆلیس پێویستی بە وردبینی زیاتر بێت.
دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەیەک و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ڕۆتینی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و باڵیۆزخانە دەستبەجێ هاتنە سەر هێڵ و ناسنامەی ئەیمەن حوسێنیان وەک یاریزانێکی نێودەوڵەتی ناسراو بۆ بەرپرسانی ئەمریکا سەلماند.
دوای ئەوەی دڵنیایی تەواو درا کە ناوبراو هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە، ڕێگەی پێدرا بەبێ هیچ ئاستەنگێک بچێتە ناو خاکی ئەمریکاوە و ئێستا ئازادە.