4 داواکراوی مەترسیدار لە گەرمیان دەستگیرکران
پۆلیس ژمارهیهك تۆمهتباری دهستگیركرد
پۆلیسی گەرمیان لە ئۆپهراسیۆنێکی تایبەتدا 4 تۆمەتباری دەستگیرکرد کە پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون.
ئهمڕۆ سۆران محەممەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردهوه، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان و دەستگیرکردنی تاوانباران، هێزی تایبەتی پۆلیسی گەرمیان و بنکەی پۆلیسی قۆرەتوو توانییان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە پێشتر چەندین کەیسی جیاوازیان هەبووە و لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون و فەرمانی گرتنیان هەبووە.
ههروهها ئاماژه بهوه دهدات، بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی کەیسیان لەسەر تۆمار کراوە. یەکێک لە دەستگیرکراوان کەیسێکی تریشی لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان هەیە، کە هاوبەشی سەرەکیی دەستگیرکراوێکی پێشووە و پێکەوە کاری ڕاوکردن و مامەڵەیان کردووە بە ئاسک و بێچووەئاسکەوە.
بهپێی بڵاوكراوهكه، ئەم تۆمەتبارانە چەندین کەیسی یاساییان لەسەرە و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە.
بهپێی زانیارییهكان، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان پەیوەندی بە ڕاوکردنی نایاساییەوە هەبووە. ناوبراو لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکەدا بازرگانییان بە ئاسک و بێچووە ئاسکەوە کردووە و لەلایەن پۆلیسی دارستانیشەوە داواکراو بووە.