سێنتکۆم بەیاننامەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
پەیامە توندەکەی ئەمریکا بۆ تاران دوای ڕووداوەکەی گەرووی هورمز
هێزهكانی ئهمریكا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێران له گهرووی هورمز بوونهوه.
ئهمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویكردهوه، هێزەکانی ئەمریکا 4 درۆنی ئێرانییان لە ناوچەی گەرووی هورمز خستەخوارەوە، دواتر تاران 7 مووشەکی ئاراستەی هەریەک لە وڵاتانی كوهیت و بەحرەین کردووه.
ههروهها سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە، سیستمی بەرگری ئاسمانی توانیویەتی 6 مووشەک تێکبشکێنێت و مووشەکی حهوتهمیش خۆی ئامانجەکەی نەپێکا و زیانی لێنەکەوتەوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی دیکە و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێ لە چوارچێوەی مافی بەرگری لەخۆگرتن.