نهێنی دراوە نوێیەکەی ئەمریکا و وێنەی ترەمپ
لایەنگرانی ترەمپ دابەش بوون؛ ئایا وێنەی ئەو دەخرێتە سەر دۆلار؟
ڕاپرسییەکی نوێی دامەزراوەی 'یوگۆف' ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراوی ئاشکرا کردووە، کە تێیدا دەرکەوتووە زیاتر لە چارەکێکی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ لە بزووتنەوەی ماگا، دژی ئەوەن وێنەی ئەو لەسەر دراوی کاغەزی دابنرێت.
بەپێی ڕاپرسییەکە، تەنیا 48 لەسەدی لایەنگرە سەرسەختەکانی ترەمپ پشتگیری لەو پێشنیارە دەکەن کە وێنەی ئەو بخرێتە سەر دراوێکی نوێی 250 دۆلاری، لە کاتێکدا 26 لەسەدیان بەڕاشکاوی دژی وەستاونەتەوە.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ئەوان تەنیا وەک ئامادەکارییەکی پێشوەختە نموونەی سەرەتاییان ئامادە کردووە و هیچ هەنگاوێکی نایاسایی بەبێ ڕێپێدانی کۆنگرێس نانێن.
ئەم پێشنیارە کە بۆ یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ئەمریکا پێشکەش کراوە، ڕووبەڕووی بەربەستی یاسایی توند بووهتهوه، چونكه یاسایەکی ساڵی 1866 قەدەغەی دەکات وێنەی کەسانی زیندوو بخرێتە سەر دراوەکان، هەروەها جۆری 250 دۆلاری لە لیستی فەرمی دراوەکانی ئەمریکادا نییە.
ئەم ڕاپرسییە لە نێوان 29ی ئایار بۆ 1ی حوزەیران ئەنجامدراوە و 1604 کەسی گرتووەتەوە.