عێراق؛ ماتهمینی گشتی ڕاگهیهندرا
عێراق لە ماتەمیندایە؛ هەموو ئامادەکارییەک بۆ جەژنی غهدیر وەستا.
حکومەتی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند و هەموو ئاهەنگەکانی جەژنی غەدیر هەڵوەشێنرانەوە. ئەم بڕیارە دوای کۆچی دوایی مەرجەعی باڵا، شێخ محەممەد ئیسحاق فەیاز دێت کە لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئهمڕۆ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگهیاند، بەهۆی کۆچی ئەم زانایەوە حەوزەی زانستی یەکێک لە پایە گەورەکانی لێکۆڵینەوەی لەدەستداوە.
هاوکات لایەنە سیاسییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی ئەم کۆستە گەورەیەوە، تەواوی ئاهەنگەکانی جەژنی غەدیریان لە شارەکاندا هەڵوەشاندەوە.
شێخ فەیاز کە بە ڕەچەڵەک ئەفغانی بوو، ڕۆڵێکی کاریگەری لە پاراستنی پێگەی حەوزە و دروستکردنی تەبایی نێوان پێکهاتە ئایینییەکاندا هەبووە و میراتێکی زانستی گەورەی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە.