ئیلۆن مهسك؛ چیرۆكی دهوڵهمهندی و كۆكردنهوهی سهروهته خهیاڵییهكهی
نهێنییەکی شاراوە؛ ئیلۆن مەسک چۆن هەموو جیهانی تێپەڕاند؟
ئیلۆن مەسک لە ئێستادا لە لووتکەی دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیهاندایە، بەڵام گەشتەکەی بۆ گەیشتن بەم سەروەتە پڕ بووە لە سەرکێشی.
بەپێی ڕاپۆرتە ئابوورییەکان، مەسک سەرەتا لە ساڵی 1999 کۆمپانیای Zip2 ی بە 307 ملیۆن دۆلار فرۆشت و 22 ملیۆن دۆلاری بەرکەوت. دواتر لە ساڵی 2002 دوای فرۆشتنی پەیپاڵ بە کۆمپانیای eBay، بڕی 175 ملیۆن دۆلاری تری دەستکەوت.
ئەو ملیاردێرە تەواوی داراییەکەی لە پڕۆژە نوێیەکاندا بەکارهێنا، لەوانە دامەزراندنی سپەیس ئێکس و وەبەرهێنان لە تێسلا. لە ئێستادا مەسک خاوەنی 41%ی پشکەکانی سپەیس ئێکس و 12%ی پشکەکانی تێسلایە.
بازدانی گەورەی سەروەتەکەی لە ساڵانی 2020 و 2021 ڕوویدا کاتێک بەهای پشکەکانی تێسلا بە شێوەیەکی خێرا بەرزبوونەوە. جگە لەمانە، مەسک خاوەنی چەندین پڕۆژەی تری وەک تویتەر، نیورالینک و پڕۆژەی ژیریی دەستکردی xAI یە کە پێگەی ئەویان وەک دەوڵەمەندترین پیاو بەهێزتر کردووە.