ژیریی دەستکرد دهست به هاککردن دهكات
لهمهودوا به خۆڕایی هاککەرێکی زیرەک لە ماڵەکەتدا دروست بكه
توێژەرانی زانکۆی تۆرۆنتۆ لە تاقیکردنەوەیەکی نوێدا جۆرە کرمێکی کۆمپیوتەرییان پەرەپێداوە کە بە ژیریی دەستکرد کاردەکات و دەتوانێت بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ، کەلێنە ئەمنییەکان بدۆزێتەوە و بڵاوببێتەوە.
ئەم بەرنامە مەترسیدارە توانای بیرکردنەوەی لۆژیکی هەیە و بۆ هەر ئامێرێک کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، پلانێکی نوێی هێرشبردن دادەڕێژێت، ئەمەش وای کردووە ڕاگرتنی پشێوییەکانی لەسەر ئینتەرنێت زۆر قورس بێت.
پرۆفیسۆر نیکۆلاس بابرنۆت و تیمەکەی ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەم تەکنەلۆژیایە لەسەر سیستمەکانی ویندۆز و لینوکس کاردەکات و تەنانەت دەتوانێت هێرش بکاتە سەر چاپکەر و کامێرا ئەمنییەکانیش. پێشتر کۆمپانیاکانی وەک ئەنسرۆپیک و ئۆپن ئەی ئای ڕایانگەیاندبوو کە بڵاوکردنەوەی هەندێک سیستمی ژیریی دەستکرد سنووردار دەکەن بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست هاککەران، بەڵام توێژینەوە نوێیەکە دەریخستووە کە سیستمە سەرچاوە کراوەکان (ئەوانەی بۆ هەمووان بەردەستن) هێندە بەهێز بوون کە دەتوانرێت بۆ دروستکردنی ڤایرۆسی زیرەک بەکاربهێنرێن.
شارەزایان هۆشداری دەدەن کە ئیتر سەردەمی هاککردنی خۆکار دەستیپێکردووە و پاراستنی ئامێرەکان لەمەودوا زۆر ئاڵۆزتر دەبێت.