سلێمانی؛ دۆسیەی مەرگی مێردمنداڵە 16 ساڵانەکە
دۆسیەیەکی ئاڵۆز لە سلێمانی؛ بنەماڵەی مێردمنداڵهكه گومانی گەورەیان هەیە و دهپرسن: خۆی كوشت یان كوژرا؟
ڕووداوێکی گوماناوی گیانلەدەستدان لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی ڕوویدا، لایهنه پهیوهندیدارهكان باس له 'خۆخنكاندن' دهكهن و كهسوكاریشی ئهو دهنگۆیه به ناڕاست وهسف دهكهن.
ئهمڕۆ مێردمنداڵێکی ڕاگیراوی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی دالین محەممەد حەکیم، لەناو حەمامی چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی گیانی لەدەستدا. خاڵی دالین ڕایگەیاند، گومانی تەواویان هەیە خوارزاكهیان بە ئەنقەست خنکێندرابێت، چونکە پێشتر ئەفسەرێکی سەربازی لە سنووری سلێمانی هەڕەشەی کوشتنی لێ كردووه و به دایکی دالینی گوتووە کە ناهێڵێت بە زیندوویی بچێتە دەرەوە.
هەروەها برای کۆچکردووەکە ئاماژەی بەوە کرد، دالین هیچ کێشەیەکی دەروونی نەبووە و لە کۆتا دیداردا داوای جلوبەرگی لێکردووە.
لایهنه پهیوهندیدارهكان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بە پەت خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام بنەماڵەکەی ئەو گێڕانەوەیە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن کاتێک تەرمەکەیان بینیوە، شوێنی ئەشکەنجەدان و برین بە جەستەیەوە دیار بووە.