بە فەرمی خابی ئەڵۆنسۆ دەبێتە ڕاهێنەری نوێی چێڵسی
لە پێشهاتێکی نوێدا، خابی ئەڵۆنسۆ هەوڵ دەدات پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە بکات و ببێتە ڕاهێنەری یانەکە.
یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و تەواوەتی لەگەڵ خابی ئەڵۆنسۆ ڕاهێنەری سەرکەوتووی ئیسپانی، بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو سەرکردایەتی ستافی تەکنیکی یانە لەندەنییەکە بگرێتە ئەستۆ.
بەپێی زانیارییەکانی داڤید ئۆرنشتاین، ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراوی تۆڕی" دە ئاتلێتیک"، پڕۆسەی گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و هەردوولا لەسەر سەرجەم مەرجەکان ڕێککەوتوون.
ئۆرنشتاین ئاشکرای کردووە کە ئەڵۆنسۆ سەرەتای هەفتەی ڕابردوو گەشتێکی بۆ شاری لەندەن ئەنجامداوە و ڕەزامەندی لەسەر ئۆفەرەکەی "بلوز" دەربڕیوە، کە گرێبەستێکە بۆ ماوەی چوار وەرز، لە ئێستادا تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی لەلایەن کارگێڕی یانەکەوە ماوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی وەک ڕاهێنەری نوێ بناسێنرێت.
ئەم پێشهاتە خێرایە لە کاتێکدایە کە فابریزۆ ڕۆمانۆ، شارەزای ناوداری بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەران، ئاماژەی بەوە کردبوو کە چێڵسی لەگەڵ چەند بژاردەیەکی دیکەی وەک ئاندۆنی ئیراولا، ئۆلیڤەر گلاسنەر و مارکۆ سیلڤا لە گفتوگۆدا بووە، بەڵام لە کۆتاییدا کارگێڕی یانە لەندەنییەکە پڕۆژە وەرزشییەکەی خۆیان بە خابی ئەڵۆنسۆ سپاردووە.