پایتەخت

پاڤێڵ تاڵەبانی هەڕەشە لە پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی دەکات

پاڤێڵ تاڵەبانی هەڕەشە لە پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی دەکات
کورتە

ئاسایشی سلێمانی ڕێکاری نوێ و تووند لە دژی کەیسەکەی لاهور تاڵابەنی دەگرێتە بەر.

سەرچاوەیەک لە بەرەی گەل ئاشکرای دەکات کە تیمی پارێزەرانی دۆسیەی لاهور تاڵەبانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بەناوی پاڤێڵ تاڵەبانی، ڕووبەڕووی هەڕەشەی تووند بوونەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەناو بەرەی گەل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەلایەن دەزگای ئاسایشی سلێمانی پەیوەندیی بە چوار پارێزەرانی کەیسەکەی لاهور تاڵەبانییەوە کراوە، لەو پەیوەندییەدا بە ڕوونی و بەناوی پاڤێڵ تاڵەبانییەوە هەڕەشە لە خۆیان و کەسوکار و بنەماڵەکەیان کراوە.

بەپێی گوتەی سەرچاوەکە، هۆکاری هەڕەشەکان بۆ شێوازی بەرگریکردنی یاسایی پارێزەران لە دانیشتنەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، ئاسایشی سلێمانی بە پارێزەرانی لاهور تاڵەبانییان گووتوە: "ئەگەر لە دانیشتنی داهاتووی دادگادا بە هەمان شێوازی پێشوو مامەڵە بکەن، ئەوا ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی خۆتانە".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی یاداشتێکی بەپەلەیان بڵاوکردەوە و ئاڕاستەی دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەکان کرد، تێیدا پەردەیان لەسەر دۆخی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکان بەناوی حەمە ڕەش لادا، کە پاسەوانی ڕێبوار حامی حاجی غالییە، لە ڕاپۆرتەکەیاندا هاتووە، ناوبراو لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردووی دەستبەسەریدا لە زیندان، ڕووبەڕووی تووندترین و دڕندەترین جۆری ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بووەتەوە و بەهۆی ئەشکەنجەوە لە پیاوەتی خراوە.

17 ئایار 2026 13:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026