پایتەخت

مزگه‌وته‌كانی ئێران بوونه‌ته‌ سه‌ربازگه‌

مزگه‌وته‌كانی ئێران بوونه‌ته‌ سه‌ربازگه‌
کورتە

له‌ نێو مزگەوتەکانی ئێران ناوەندی سه‌ربازی مەشقی دژە تانک بۆ منداڵان كرایه‌وه

ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران (سەدا و سیما) نیشانی دەدات کە هاووڵاتیان، لە نێویاندا منداڵان و گەنجان، لە ناو مزگەوتەکانی ئەو وڵاتەدا خول و ڕاهێنانی سەربازییان بۆ دەکرێتەوە.

 

لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکاندا دەردەکەوێت کە ڕاهێنەرانی سەربازی لە ناو مزگەوتەکاندا شێوازی بەکارهێنان، لێککردنەوە و بەستنی چەکە سووک و مامناوەندەکانی وەک کلاشینکۆف و چەکی دژە تانکی جۆری ئاڕ پی جی بە بەشداربووان فێر دەکەن. دیمەنەکان نیشانی دەدەن کە چەک دراوەتە دەست منداڵان و مێردمنداڵان تا مەشقی کردارییان پێ بکرێت.

 

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی تاراندا دێت بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرگریی گشتی بەرامبەر بە هەر هێرشێکی دەرەکی چاوەڕوانکراو لەلایەن ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە.

 

ئەمە یەکەمجار نییە میدیای فەرمی ئەو وڵاتە دیمەنی لەم شێوەیە بڵاودەکاتەوە؛ بەپێی زانیارییەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە پەخشی ڕاستەوخۆدا مەشقی تەقەکردن بە بێژەر و پێشکەشکارانی تەلەفزیۆن کراوە.

 

ئەم جۆرە چالاکییانە هاوتان لەگەڵ لێدوانە فەرمییەکانی بەرپرسانی باڵای ئێران کە جەخت لەسەر ئامادەکاریی هێزی چەکدار و هێزە خۆبەخشە جەماوەرییەکان دەکەنەوە بۆ پاراستنی سەروەریی خاکەکەیان.

17 ئایار 2026 16:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026