6 هەزار دینار لەم کەسانە وەردەگیرێت
کێن ئەو کەسانە و بۆچی بڕی 6 هەزار دینارییان لێ وەردەگیرێت؟
تۆمارکردنی منداڵان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکی کاراکراوە، قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە ئاگاداری خێزانی منداڵەکان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە بڵاویکردەوە، دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەکانتانەوە، لە ماڵەوە منداڵەکانتان کە تەمەنیان لە نێوان 1 تا 12 ساڵە بۆ سەر پسوولەی خۆراک زیاد بکەن.
قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە ئاماژەی بەوە دا، پێویستە منداڵ کارتی نیشتمانی هەبێت، منداڵەکە لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا لەلاتان ئامادە بێت.
لە درێژەی ئاگادارییەکەی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە هاتووە، بڕی 6 هەزار دینار وەردەگیرێت و پارەکە تەنها لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە دەدرێت.
قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە دووپاتی دەکاتەوە، ئەم پڕۆسەیە لە هەمان ڕێگای تۆمارکردنی خێزانەکان لە سیستەمی ئەلکترۆنی خۆراک ئەنجام دەدرێت.