ترسناکترین هۆشداریی ساڵ؛ جهنگی چین و تایوان دهستپێدهكات!
لێككهوتهكانی جهنگی چین و تایوان چی دهبێت؟ ئهمریكا زیانێكی زۆر دهكات!
راپۆرتێکی نوێی ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە ڕاوێژکارانی دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دەدەن لە ئەگەری هێرشی سەربازیی چین بۆ سەر تایوان لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوودا، ئەمەش وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر دابینکردنی چیپی ژیریی دەستکرد بۆ کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەبینرێت.
ئهمڕۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی له زاری ڕاوێژکارە نزیکەکانی سەرۆکی ئەمریکا، ئەنجامی کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ترەمپ و شی جینپینگ، سەرۆکی چینی بڵاوكردهوه. تیایدا هاتووه، سەرهڕای پێشوازییە شاهانەیەکەی پەکین لە ترەمپ، بەڵام لە پشت پەردەوە پەیامەکان نەرێنی بوون؛ سەرۆکی چین دەیەوێت وڵاتەکەی وەک هێزێکی هاوتای ئەمریکا نیشان بدات و پرسی کۆنترۆڵکردنی تایوان یەکلایی بکاتەوە.
گەورەترین نیگەرانیی واشنتن لەم دۆسیەیەدا لایەنی ئابووری و تەکنەلۆژیایە، چونکە لە ئەگەری هێرشی چین، زنجیرەی دابینکردنی چیپە ئەلیکترۆنییەکان کە شادەماری ئابووری و ژیریی دەستکردن، بە تەواوی پەکیدەکەوێت.
ڕاوێژکارەکانی ترهمپ به ئەکسیۆسییان گوتووه: لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوودا، جهنگی نێوان چین و تایوان دهستپێدهكات. ههرچهنده ئەمریکا لە ڕووی ئابوورییەوە ئامادە نییە و ناتوانێت لەو ماوە کورتەدا بگاتە قۆناغی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی چیپدا بەڵام ئهگهر ئهمه ڕوونهدات، پرسی تایوان وەک گەورەترین هەڕەشە لەسەر داهاتووی ئابووری جیهان دەمێنێتەوە.