محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود داوای ئازادكردنی لاهور شێخ جه‌نگی ده‌كات
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود، په‌یامێكی گرنگی له‌سه‌ر كه‌یسی لاله‌زار بڵاوكرده‌وه
سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، داوا له بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كات به‌خێرایی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كه‌یسی لاهور شێخ جه‌نگی بدۆزێته‌وه.
ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، له مێژوودا یه‌كێتی و جه‌نابی خوالێخوشبوو (مام جه‌لال) هه‌میشه یه‌كێتییان به میحوه‌ری ئازادی ڕاده‌ربڕین ناساندووه و بۆیه داوا له بافڵ تاله‌بانی ده‌كه‌م، به چاره‌سه‌رێكی گونجاو كه‌یسی لاهور شێخ جه‌نگی كۆتایی پێ بهێنێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی خێزانییه بۆ داوا ده‌كه‌م ئه‌و مێژووه جوان و گرنگه‌ی یه‌كێتی پارێزراو بێت. ده‌شڵێت: داواش له کاک شێخ لاهور ده‌کەم ئاگای له ته‌ندروستی خۆی بێت و کێشه‌کان به هێمنی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێره لاهور شێخ جه‌نگی و پۆڵاد شێخ جه‌نگی مانگرتنیان له خواردن و خواردنه‌وه ڕاگه‌یاندووه.