سبەی پشوویە بەڵام تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن
بەگوێرەی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی چوارشەممە 15-4-2026 پشوو فەرمیە.
سبەی چوارشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام پشووەکە ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە.
بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی چوارشەممە بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکان پشووی فەرمییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، پشووەکە زانکۆ و پەیمانگاکان ناگرێتەوە و تاقیکردنەوەکانیان بەپێی خشتەی دیاریکراو ئەنجام دەدەن.
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە بڕیاریان دا خوێندن لە نێو هۆڵەکان دەستپێبکاتەوە.