سۆران عومه‌ر ره‌خنه‌ی تووند له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی ده‌گرێت
سۆران عومەر له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی كچه پێشمه‌رگه‌یه‌ك: پزیشک بۆی نییە سیاسەت بکاتە بیانوو.
سۆران عومەر، ڕەخنە لە کەرتی تەندروستی سلێمانی دەگرێت و نەخۆشخانەکان بە هۆکاری سەرەکی مەرگی غەزه‌ڵ مەولان، برینداری هێرشە درۆنییەکەی سوورداش، تۆمەتبار دەکات.
ئه‌مڕۆ سۆران عومه‌ر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، لە هیچ پرۆتۆکۆلێکی زانستی و مرۆڤایەتیدا، پزیشک بۆی نییە سیاسەت بکاتە بیانوو بۆ پشتگوێخستنی بریندارێک. دەڵێت: ئەرکی پزیشک ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤە، نەک دادوەریکردن لەسەر بیروباوەڕ، ڕەنگ، زمان و ناسنامەی نەخۆش.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەدات، ڕەتکردنەوەی چارەسەر بەهۆی ڕەهەندی سیاسییەوە، تاوان و سەرپێچییەکی گەورەی پیشەیییه. دەشڵێت: ئەوەی چەند نەخۆشخانەیەکی سلێمانی دەرهەق بە غەزه‌ڵ مەولان ئەنجامیاندا تاوانە، ئەوان بوونە هۆکاری سەرەکیی گیان لەدەستدانی ئەو کچەی ڕۆژهەڵات.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، چەند نەخۆشخانەیەکی ئەهلی و حکومی لە سلێمانی، بەهۆی ترس لە لێکەوتە سیاسییەکان، ئامادە نەبوون 'غەزه‌ڵ مەولان، كچه پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان' به برینداری وه‌ربگرن و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مه له‌كاتێدایه، دوێنێ ئێران به درۆن هێرشی كرده سه‌ر باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له كه‌مپی سوورداشی سنووری پارێزگای سلێمانی، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه بریندار بوون و یه‌كێك له برینداره‌كان 'غەزه‌ڵ مەولان' بوو. له ئه‌نجامی وه‌رنه‌گرتنی له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی، به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدی چووه ڕیزی شه‌هیدانی كوردستان.