خزمەتی سەربازی زۆرە ملێ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟
پایتەخت میدیا جێبەجێکردنی یاسای سەربازی زۆرە ملێ لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرە ملێ لە پەرلەمانی عێراق کرا، پایتەخت میدیا جێبەجێکردنی یاساکە لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
لەدوای ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی بەعسەوە حزمەتکردنی سەربازی زۆرەملێ لە عێراق راگیراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق، یەکەم خوێندنەوەی بۆ پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرە ملێ ئەنجام دا، بەپێی پڕۆژە یاساکە ئەو کەسانەی تەمەنی لە نێوان 18-42 ساڵیدایە، دەنێردرین بۆ خزمەتی سەربازی.
جێبەجێکردنی پڕۆژە یاساکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
-ئەوانەی بڕوانامەیان نییە یاخود بڕوانامەی سەرەتایی و ناوەندیان هەیە دەبێت 18 مانگ خزمەتی سەربازی بکەن.
-ئەوانەی بڕوانامەی دوا ناوەندیان هەیە 12 مانگ خزمەتی سەربازی بکەن.
-ئەوانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمیان هەیە 9 مانگ خزمەتی سەربازی بکەن.
-ئەوانەی بڕوانامەی ماجیستێریان هەیە، 6 مانگ خزمەتی سەربازی بکەن، هەروەها ئەوانەی بڕوانامەی دکتۆرایان هەیە 3 مانگ خزمەتی سەربازی بکەن.
پڕۆژە یاساکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی لە چوارچێوەی سیستەمی فیدراڵییە، بەڵام دواتر حکومەتی هەرێم خۆی بڕیار لە جێبەجێکردنی یاساکە دەدات.
ئەمە لەکاتێکدایە، پەرلەمانی عێراق لە خولی رابردوودا نەیانتوانی ئەم پڕۆژە یاسایە بگەڕێننەوە، هەروەها ئەم بابەتە بووەتە باس و خواسی خەڵک، بە جۆرێک هەندێک کەس بەلایەوە باشە و هەندێکی دیکەش ڕەخنەی تووندی لێ دەگرن.