واشنتن داوای دۆزینهوهی ئەحمەد حەمیداوی دهكات
ئهمریكا گەورەترین پاداشتی دارایی لەسەر سەرکردەی یهكێك له گروپه چەکدارهكانی عێراق ڕاگەیاند.
ئهمریكا پاداشتێکی دارایی گەورەی بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەسێک دیاریکرد، کە زانیاریی ورد لەسەر شوێنی نیشتەجێبوون یان جووڵەکانی'ئەحمەد حەمیداوی، سەرکردەی کەتائیبی حیزبوڵای عێراق' پێبدات.
ئهمرۆ لاپهرهكانی كونسوڵخانهی ئهمریكا له عێراق و ههرێمی كوردستان ئەحمەد حەمیداوییان وەک سەرکردەی 'گرووپێکی تیرۆریستی' سەر بە ئێران لە عێراق ناساند. له ڕاگەیەندراوێكدا نووسیویانه، حەمیداوی بەرپرسیارە لە چەندین هێرش بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا، ڕفاندنی هاووڵاتییانی ئەمریکی و کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی عێراقی.
کونسوڵخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، پێدانی زانیارییەکان بە شێوەیەکی پارێزراو دەبێت لە ڕێگەی وێبگەڕی 'تۆر' (Tor) یان بەرنامەی 'سیگناڵ' (Signal). هەروەها ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ئەو کەسانەی زانیاریی دروست دەدەن، ئەگەری هەیە شایستەی گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان بن بۆ دەرەوەی وڵات و وەرگرتنی پاداشتە داراییەکە.
کەتائیبی حیزبوڵا یەکێکە لە گرووپە چەکدارە کاریگەرەکانی عێراق. ئەمریکا بەردەوام وەک هەڕەشەیەکی سەرەکی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا سەیری دەکات. ئەم بڕیارە نوێیەی واشنتن وەک فشارێكی تووند بۆ سەر سەرکردایەتی ئەو گروپە هەژمار دەکرێت.