وەزارەتی تەندروستی زەنگی مەترسی لێدەدات
وەزارەتی تەندروستی ئەنجامدانی دەرزی و کانیولای لەناو دەرمانخانەکاندا قەدەغە کرد
وەزارەتی تەندروستی ژمارهیهك ڕێنمایی نوێی بۆ دەرمانخانەکان دەركرد و یهكێك له بریارهكانیش بریتییه له قهدهغهكردنی فرۆشتنی دەرمان بهنهخۆش بەبێ ڕەچەتەی پزیشكی.
ئهمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێکی نوێی بۆ سەرجەم دەرمانخانەکان دەرکرد و تێیدا چەند بڕیارێکی توند بۆ ڕێکخستنەوەی کەرتی دەرمان و پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان راگهیاند. بەپێی بڕیارەکان، فرۆشتنی دەرمان بەبێ ڕەچەتەی پزیشک و ئەنجامدانی کاری پزیشکی لەناو دەرمانخانەکاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
گشتاندنهكهی وەزارەتی تەندروستی ئیمزای د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە و ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی چەند ڕووداوێکی نەخوازراو کە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدان و تێکچوونی باری تەندروستیی هاوڵاتیان، بڕیاریانداوە بە توندکردنەوەی ڕێکارەکان لە دەرمانخانەکاندا.
بهپێی گشتاندنهكه، دەبێت خاوەن ئیمتیاز یان دەرمانسازێکی بەرپرس بە درێژایی کاتی کارکردن لە دەرمانخانەدا ئامادە بێت. ههروهها، تەنیا دەرمانساز بۆی هەیە دەرمان بە نەخۆش بدات و دەبێت ئەندامی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بێت. جگه لهوه ئەو دەرمانانەی پێویستیان بە ڕەچەتەی پزیشکی هەیە، نابێت بەبێ بوونی ڕەچەتە بفرۆشرێن.
له گشتاندنهكه هاتووه، ئەنجامدانی دەرزی لێدان و کانیولا بۆ نەخۆش لەناو دەرمانخانەکاندا قەدەغەیه. هاوكات، نابێت پزیشک لەناو دەرمانخانەدا کار بکات بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی یان نووسینی پشکنینی تاقیگە. دەبێت دەرمانەکان تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە دابین بکرێن و ڕەچاوی ساردکەرەوە و گواستنەوەی دروست بکرێت.
وەزارەتی تەندروستی هۆشداری تووند دەدات، هەر دەرمانخانەیەک پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبێت، ڕووبەڕووی سزای تووندی یاسایی دەبێتەوە.