پایتەخت

پاشای سوید بۆچی تەوقەی لەگەڵ زیلینسکیدا نەکرد؟ 

پاشای سوید بۆچی تەوقەی لەگەڵ زیلینسکیدا نەکرد؟ 
کورتە

ڤیدیۆی گەیشتنی کارڵ گۆستاڤی شانزەیەم، پاشای سوید بۆ لڤیڤی پایتەختی ئۆکراینا و ڕەتکردنەوەی تەوقەکردنی لەگەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە و هۆکارەکەی ئاشكرا کرا.

لە سەردانێکی مێژوویی کارڵ گۆستاڤی شانزەیەم، پاشای سوید بۆ لڤیڤی پایتەختی ئۆکڕاینا، جارێکی دیکە سەرنجی میدیاکانی جیهانی کەوتە سەر دیمەنی پێشوازی ڤلۆدیمێر زیلینسکی لە پاشای سوید و ڕەتکردنەوەی تەوقەکە و ئەمە تەنها وەکو سەردانەکی سیاسیی نەبینرا، بەڵکو دیمەنە پڕۆتۆکۆڵییەکە بووەتە جێگەی مشتومڕی میدیاکانی جیهان.




ڕەهەندی پڕۆتۆکۆڵی: بۆچی تەوقە نەکرا؟

لە کاتی پێشوازیکردنی سەرۆکی ئۆکڕاینا لە پاشای سوید، بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کە تێیدا پاشا لە کاتی سڵاوکردن لە ڤلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، خۆی لە تەوقەکردن دەپارێزێت و لەسەر ئەم بابەتە کاردانەوەی جیاوازی دروستبووە. لە ڕوانگەیەکی دیپلۆماسی و ئەکادیمییەوە، ئەم ڕەفتارە وەک "ساردوسڕی" نابینرێت، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ توندیی پڕۆتۆکۆڵە خێزانی شاهانەی سوید.

بەپێی نەریتی کۆشکی شاهانە، پاشا وەک سیمبولی باڵای وڵات، لە مەراسیمە فەرمییەکاندا پابەندی مەودایەکی دیاریکراو دەبێت و زۆرجار سڵاوی فەرمی جێگەی تەوقەکردنی دەستی دەگرێتەوە، بە تایبەت لە کاتی سەردانی مەیدانی و سەربازییەکاندا، ئەمە لە چوارچێوەی دەقە پڕۆتۆکۆڵییەکاندا، وەکو پاراستنی شکۆی دامەزراوەی شاهانە و دوورکەوتنەوە لە هەر جووڵەیەکی هەڵە لێک دەدرێتەوە.

پاڵپشتییەکای سوید بۆ کیێڤ چین؟

 سەرەڕای وردەکارییە پڕۆتۆکۆڵییەکان، ئامارەکان ڕاستییەکی جیاواز دەردەخەن، سوید لە دەسپێکی جەنگەوە یەکێک بووە لەو وڵاتانەی پشتیوانی ئۆکڕاینای کردووە و تا ئێستا قەبارەی هاوکارییەکانی ستۆکهۆڵم بۆ کیێڤ، گەیشتووەتە 4 ملیار دۆلار.

پاشای سوید و سەرۆکی ئۆکڕاینا، پێکەوە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە سەربازە کوژراوەکانی ئۆکرانیا کرد و ئەم هەنگاوە، وەک بەرزترین ئاستی هاوسۆزی پاشایەتی دەبینرێت بۆ گەلی ئۆکڕاینا.

سەردانەکەی پاشای سوید بۆ شاری لڤیڤ تەنها هێمایەکی هاوسۆزی نەبوو، هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی سوید بۆ ئۆکڕاینا، ئەمەش دەریدەخات کە "تەوقەنەکردنەکە" تەنها گوزارشت بووە لە ڕەسەنایەتی پڕۆتۆکۆڵێکی کۆنی شاهانەی سوید، نەک پاشەکشە لە پشتیوانییە سیاسی و سەربازییەکانی سوید بۆ ئۆکڕاینا.

18 نیسان 2026 13:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026