پایتەخت

سوپای ئێران ئامادەکاری بۆ خولێکی نوێی جەنگ دەکات

سوپای ئێران ئامادەکاری بۆ خولێکی نوێی جەنگ دەکات
کورتە

جیهان چاوەڕێی کاتژمێرەكانی كۆتایی ئاگربەستە

له‌ دوا كاته‌كانی ئاگربه‌ستی دوو هه‌فته‌یی نێوان تاران و واشنتن نزیك ده‌بینه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا ڕێككه‌وتن نه‌كراوه‌ و هه‌ردوولا هه‌ره‌شه‌ له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن.

 

ئه‌مرۆ ئاژانسی 'تەسنیم'ی ئێرانی بڵاویکردەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو جۆرە دانوستانێکی ڕەتکردووەتەوە تا ئەو کاتەی 'ئاستەنگە سەرەکییەکان' لادەبرێن و ئاسۆیەکی ڕوون بۆ ڕێککەوتنێکی پەسەندکراو دەردەکەوێت. ئەم هەڵوێستەی تاران هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتژمێرەكانی كۆتایی مۆڵەتی ئاگربەست و بەرزبوونەوەی ئەگەری پێکدادانی سەربازی. هه‌روه‌ها به‌پێی ته‌سنیم، کەناڵە دەریایییەکانی هاتنەناوەوە و چوونەدەرەوە لە 'گەرووی هورمز' داخراون.

 

هه‌روه‌ها ئاژانسه‌ ئێرانییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، لە کاتێکدا وادەی ئاگربەست نزیک دەبێتەوە لە دوا كاتژمێره‌كانی، ئێران خۆی بۆ ئەگەری گه‌ڕێكی نوێی شەڕ ئامادە کردووە،.

 

ئەم گرژی و ئاڵۆزییانه‌ دوای ئەوە دێت، کە ئێران ئەمریکای تۆمەتبار کردووە بە پێشێلکردنی ئاگربەست. بەپێی ڕاگەیەندراوەکان، هیچ کەشتییەک ڕێگەی پێ نادرێت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بێت تا ئەو کاتەی گەمارۆی دەریایی له‌سەر ئێران هه‌ڵده‌گیرێت.

21 نیسان 2026 15:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026