دوای 13 ساڵ گۆڕانكارییهكی زۆر گهورهی بازرگانی ڕوویدا
گۆڕانكارییهكی زۆر گهوره له نهخشهی بازرگانی ڕوویدا
عێراق و سووریا سێیەم دەروازەی سنووری نێوانیان کارا کردەوە
دوای 13 ساڵ لە داخرانی بەهۆی دۆخی ئەمنی، ئەمڕۆ بە فەرمی دەروازەی نێودەوڵەتیی (ڕەبیعە - یەعڕوبیە) لە نێوان عێراق و سووریا کرایەوە.
ئهمڕۆ عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، کردنەوەی ئەم مەرزە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بوژانەوەی ئابووری ناوچەکە و زیادکردنی داهات. بەپێی پێشبینییەکان، لە قۆناغی یەکەمدا ڕۆژانە 1000 بارهەڵگر ئاڵوگۆڕی کاڵا ئەنجام دەدەن.
هاوکات لەگەڵ کردنەوەی دەروازەکە و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و دیمەشق، یەکەمین کاروانی تانکەرە نەوتییەکانی عێراق بەرەو پاڵاوگەی بانیاس لە سووریا بەڕێکەوتن.
مەرزی ڕەبیعە پارێزگای نەینەوا بە حەسەکەوە دەبەستێتەوە، سێیەم و دواین دەروازەی سەرەکییە لە نێوان هەردوو وڵاتدا کە دوای ساڵانێک لە پەککەوتن، دووبارە دەخرێتەوە گەڕ.