دابەشکردنی قۆناغێکی تری شایستە داراییەکانی جووتیاران دەستپێدەکات
وردەکاریی دابەشکردنی 9 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک.
بریاره هەفتەی داهاتوو قۆناغێکی تری دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 دەستپێبکات.
ئهمڕۆ هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، تا ئێستا بڕی 204 ملیار دینار لە شایستە داراییەکانی جووتیاران لای حکومەتی عێراق ماوەتەوە. لەو چوارچێوەیەدا، ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی نزیکەی 9 ملیار دینار بۆ جوتیارانی هەرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر ئاشكرای كرد، بهپێی ئهو بڕه پارهیهی دهنێردرێت پشكی پارێزگای سلێمانی سێ ملیار دینار دهبێت. ههروهها پشكی پارێزگای ههولێر، 2 ملیار و 840 ملیۆن دینار و پشكی پارێزگای دهۆک: 2 ملیار و 600 ملیۆن دینار دهبێت.
هێمن سەید موراد ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا 25%ی ئەو جووتیارانەی بەشداربوون لە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنم بۆ ساڵی 2024 شایستە داراییەکانی خۆیان وەرگرتووە، و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بکرێت بە پێدانی شایستە داراییەکانی ئەو 75%ەی تری جووتیاران کە تا ئێستا پارەیان وەرنەگرتووە.