محەممەد حاجی مەحموود: نوری مالیکی بەدیلی نییە!
شیعە لهبهردهم تاقیکردنەوەی ترهمپدایه و محهممهد حاجی مهحموود پهیامی ههیه
لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی ئاڵۆزییەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، پەیامێکی شیکاریی سەبارەت بە پێگەی کاندیدەکان و کاریگەرییە دەرەکییەکان بڵاوکردەوە.
ئهمڕۆ محەممەد حاجی مەحموود، کەسایەتی سیاسی و سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڵاویكرهوه، نوری مالیکی لە ئێستای عێراقدا وەک تاقە کاندیدی بێبەدیل بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەردەکەوێت.
ناوبراو پێیوایە مالیکی خاوەن ئەو ئەزموون و پێگەیەیە کە وەک گونجاوترین کەسایەتی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەم قۆناغە هەستیارەدا دەناسرێت.
لە بەشێکی تری شیکردنەوەکەیدا، هۆشداری دەدات لە لێکەوتە نەرێنییەکانی دەستێوەردانی دەرەکی، بەتایبەت تویتەکانی دۆناڵد ترهمپ. ئەو پێیوایە هەر جۆرە پاشەکشەیەک یان کشانەوەی کاندیدێكی بههێزی وهك نوری مالیكی لەژێر کاریگەری فشاری دەرەکیدا، نەک تەنها هاوسەنگی سیاسی تێکدەدات، بەڵکو دەبێتە هۆی لاوازبوونی بنەماکانی مەرجەعیەتی سیاسی و ئایینیی شیعە لە عێراقدا.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، داوا لە هێزە سیاسییە شیعەکان دەکات کە سەروەریی بڕیاری نیشتمانی بپارێزن و نەکەونە ژێر کاریگەریی پڕوپاگەندە و لێدوانە دەرەکییەکان، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە پاراستنی پێگەی کاندیدە نیشتمانییەکان زامنی پاراستنی سەقامگیریی دامەزراوەیی و ئایینییە لە وڵاتدا.