بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ڵمه‌تێكی چڕی ده‌ستگیركردنی ده‌ستپێكرد
بافڵ تاڵه‌بانی 11 كه‌سی ئه‌منی نزیك له ئه‌ژی ئه‌مینی ده‌ستگیركرد
لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا، هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردن و ڕفاندنی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین دەستپێکردووە.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند، ئەم هەڵمەتە كه ناوچەکانی سلێمانی، ڕانیە و قەڵادزێی گرتووەتەوە، لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتییه و 11 گەنج کە ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن و نزیكن له ئه‌ژی ئه‌مین، بەبێ فەرمانی دادوەر و بە تۆمەتی 'دژایەتیکردنی یەکێتی' ڕفێندراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: لیستی ناوی ئەو کەسانە دراوەتە بازگەکان بۆ ئەوەی ڕێگری لە خۆدەربازکردنیان بکرێت. ئامانجی هەڵمەتەکەش بریتییه له 'ترساندنی' ئەو فەرماندە و ئەندامە ئەمنیانه‌ی کە لە هەفتەی ڕابردوودا ناڕەزایەتییان بەرامبەر شێوازی کارکردنی سەرۆکایەتی حزبەکەیان دەربڕیبوو.
هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕفێندراون په‌یوه‌ندی و نزیكایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌ژی ئه‌مین هه‌یه و ئه‌مه‌ش وایكردووه شێوازی هه‌ڵمه‌ته‌كه چڕتر و فراوانتر بێت.
ئه‌مه لە کاتێکدایە، ئاڵۆزییه ئه‌منییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی فراوانتر بووه. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سکرتێری تایبەتی محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بە هەمان شێوە و بەبێ فەرمانی دادگا ڕفێندرا.