ترەمپ مەرجی بۆ دیداری سەرکردەکانی ئێران دانا
جوڵهی نوێی دیبلۆماسیی بۆ كۆتایی هاتنی گرژییهكانی نێوان تاران و واشنتن لهپێناو 'ڕێككهوتنی تهواوهتی' ههیه
لە نوێترین پێشهاتی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران، ترهمپ دهیهوێت سهركردهكانی ئێران ببینێت و گفتوگۆیان لهگهل بكات، بهڵام مهرجی ههیه.
ئهمرۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەرگای گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی ئێران كردووهتهوه، بهڵام بەو مەرجەی دانوستانە چاوەڕوانکراوەکانی ئیسلام ئاباد ئەنجامێکی ئەرێنییان هەبێت.
ترەمپ لە لێدوانێکدا جەختی لەسەر جددییەتی وڵاتەکەی کردەوە و هۆشداری دا لەوەی کە ئەم قۆناغە بۆ یاریكردن گونجاو نییه. بۆ ئەم مەبەستەش، تیمێکی باڵای دیپلۆماسی و سیاسی کە پێکهاتوون لە جەی دی فانس، جێگری سەرۆک، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەت و جارید کۆشنەر، ڕاوێژکاری پێشوو، ڕەوانەی پاکستان کردووە بۆ بەشداری لە خولی نوێی وتوێژەکاندا.
ئەم جوڵە دیپلۆماسییە دوای ماوەیەکی درێژ لە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات دێت، و چاودێرانیش پێیان وایە ئامادەیی ترەمپ بۆ دیداری سەرکردەکانی ئێران ئاماژەیە بۆ ئەگەری گۆڕانکاریی گەورە لە نەخشەی سیاسیی ناوچەکەدا.