پایتەخت

رێبواری حامی حاجی غالیش مان لە خواردن دەگرێت

رێبواری حامی حاجی غالیش مان لە خواردن دەگرێت
کورتە

دوێنێ شەو مانگرتنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵا شێخ جەنگی مانیان لە خواردن گرت، ئەمڕۆش رێبواری حامی حاجی غالی لە زیندانەوە مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند.

دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی مانگرتنیان لە خورادن ڕاگەیاند، کەمێک پێش ئێستا رێبواری حامی حاجی غالی مانگرتنی خۆی لە خواردن ڕاگەیاند.

رێبواری حامی حاجی غالی، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، "لەمڕۆەوە ئێمەش لەگەڵ کاک لاهور و کاک پۆڵاد مان لە خواردن دەگرین."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوکەی رێبواری حامی حاجی غالیدا هاتووە: "ئێمە بە نایاسایی دەستگیرکراوین و تا ئێستا دادگایەکی دادپەروەرانەمان بۆ نەکراوە، بۆیە مان دەگرین."

ئەم فەرماندە سەربازییەی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەکردووە: "مانگرتنمان تەنها برسییێتی نییە، بەڵکو ئەم هەڵوێستەمان بۆ داواکردنی ماف و دادپەروەرییە."

شەوی ڕابردوو، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای، بەهۆی دەستوەردانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە دۆسییەکەیان، وەستاندنی پڕۆسەکە و رێگریکردن بۆ گواستنەوەی بۆ دادگەی تەمیز، مانگرتانیان لە خواردن ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ وەکو یەکەم کاردانەوە دوای مانگرتنی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای، موحسین خۆشناو و یازدە زیندانیکراوی دیکە ئازاد کران.

 

20 نیسان 2026 11:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026