پایتەخت

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلە بڵاودەکاتەوە
کورتە

په‌یامی نوێی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق بۆ هاووڵاتییانی گه‌یشت

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، ئاگادارییەکی ئەمنیی نوێی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداریی دا لە بەردەوامیی هەڕەشەی میلیشیا چەکدارەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واشنتن لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا بڵاویكرده‌وه‌، میلیشیا تیرۆریستییە پاڵپشتیکراوەکان لەلایەن ئێرانەوە، هێشتا سەرقاڵی پلاندانانن بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتییان و دامەزراوە ئەمریکییەکان. باڵیۆزخانە بە تووندی ڕەخنەی لە هەندێک لایەنی ناو حکومەتی عێراق گرتووە کە پشتیوانی 'سیاسی و دارایی' بۆ ئەو گروپانە دابین دەکەن.

 

سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەکان، ئاماژە بەوە دراوە کە هەرچەندە ئاسمانی عێراق کراوەتەوە، بەڵام هێشتا مەترسیی مووشەک و درۆنەکان لە ئارادایە. باڵیۆزخانە جەختی کردووەتەوە کە عێراق لە لیستی 'ئاستی چوارەم'ی مەترسیدایە و داوای لە هاووڵاتییانی کردووە نەک هەر گەشت بۆ عێراق نەکەن، بەڵکو ئەوانەشی لەناو خاکی عێراقدان دەستبەجێ وڵاتەکە جێبهێڵن.

 

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، ڕێنمایی ورد بۆ چۆنیەتی چوونە دەرەوە لە ڕێگەی وڵاتانی دراوسێ ئوردن، کوه‌یت، سعودییە و تورکیا بڵاوکراوەتەوە، هاوکات داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کراوە بەهۆی بارودۆخە ئەمنییەکەوە، ئەمساڵ بەشداریی لە مەراسیمی حەجدا نەکەن.

20 نیسان 2026 13:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026