سبه‌ی توركمانێك ده‌بێته پارێزگاری كه‌ركووك
گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی ئیداره‌ی له كه‌ركووك كورد ده‌كاته زۆرینه‌یه‌كی بێ ده‌سه‌ڵات!
بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی ئاڵوگۆڕی پارێزگار کۆببێتەوە. بەپێی زانیارییەکان، ڕێبوار تەها، پارێزگاری ئێستای کەرکووک دەست لە کار دەکێشێتەوە و کاندیدێكی پێکهاتەی تورکمان، وەک پارێزگاری نوێ دەستنیشان دەکرێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ڕێبوار تەها، پارێزگاری ئێستای کەرکووک و ده‌ست به‌كار بوونی محەممەد سەمعان، کاندیدی پێکهاتەی تورکمان كۆده‌بێته‌وه. ئەم گۆڕانکارییە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕی نێوان یەکێتیی و لایەنە عەرەبی و شیعه‌كان و به‌ره‌ی توركمانی دێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی، له نێوان بافڵ تاڵه‌بانی، محەممەد حەلبووسی، رەیان کلدانی، قه‌یس خەز عەلی و به‌ره‌ی توركمانی به‌ڕێوه‌چووه. ڕێككه‌وتن كراوه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك له كورد وه‌ربگیردرێته‌وه و بدرێت به توركمان و دواتر به عه‌ره‌بێك بدرێت. یه‌كێتی لە بەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌م ڕێككه‌وتنه نهێنییه‌ی واژۆ كردووه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دوای دەستبەکاربوونی محەممەد سەمعان وەک پارێزگاری كه‌ركووك، كۆتایی به‌و قۆناغه دێت كه كورد سه‌رۆكایه‌تی و به‌رێوه‌بردنی شاری كه‌ركووكی ده‌كرد. ئه‌م ده‌ستپێكه نوێیه له ئیداره‌ی شاره‌كه وا ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتی كورد له شاره كوردییه‌كه كه‌مببێته‌وه و كورد وه‌ك زۆرینه‌یه‌كی بێ ده‌سه‌ڵات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.