كەشوهەوا بەرەو گەرمبوون دەچێت
پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو؛ پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شی پێشبینیكراوی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه. كه‌شه‌كه به‌ره‌و گه‌رما هه‌نگاو ده‌نێت و كۆتایی هاتنی ته‌واوه‌تی سه‌رماش نزیكه.
ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكرده‌وه، ئاسمانی ناوچە جیاوازەکان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە، بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی گەرمیان کە بەرزترین پلەی گەرما 22 پلەی سیلیزی تێپەڕ دەکات.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، بۆ سبەی پێنجشەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان لە پەڵەهەورەوە بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو بێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1-2 پلە بەرزتر دەبنەوە. بە جۆرێک لە هەولێر دەگاتە 21 پلە و لە گەرمیان دەگاتە 24 پلەی سیلیزی. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.
له‌لایه‌كی دیكه، ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، بە گشتی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەقامگیر دەبێت و ئاسمان بە زۆری ساماڵ و هەوری تەنک (Cirrus) دەبێت. خێرایی با لە نێوان 5 بۆ 20 کم/ک دەبێت و ئاراستەکەشی لە نێوان باشووری خۆرهەڵات و باشووری خۆرئاوا دەبێت، کە ئەمەش واده‌كات ڕێژه و تینی گه‌رما به‌رزتر بكاته‌وه.