دیوه تاریکەکەی ئاگربەست ئاشکرا بوو
مۆسکۆ هۆشداریی تووند دەدات: واشنتن لە ژێر پەردەی ئاگربەست پلانی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران دادەڕێژێت
ڕووسیا هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ورده‌كاریی دیوه تاریكه‌كه‌ی ئاگربه‌ست و 'خۆئاماده‌كردن بۆ هێرشی زه‌مینی' ئاشكرا ده‌كات.
ئەلێکساندەر ماسلینیکۆڤ، جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، ئەمریکا و ئیسرائیل پرۆسەی دانوستانە سیاسییەکان وەک پەردەیەک بۆ شاردنەوەی ئامادەکارییە سەربازییەکانیان بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرشێکی زەمینی بۆ سەر ئێران به‌كارده‌هێنن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، واشنتن و تەلئەبیب لە کاتێکدا باس لە دیپلۆماسی و پێویستیی ئاگربەست دەکەن، کە خۆیان لە پشت پەردەوە خەریکی جێگیرکردنی هێزی هێرشبەری زیاترن لە ناوچەکەدا. ئه‌وه‌ی كه ده‌گوزه‌رێت تەنیا کات کوشتنە بۆ جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌ی هێرشی زه‌مینی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هەواڵگریی ڕووسیا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، زیادبوونی بەردەوامی ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە بنکە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ده‌رخه‌ری نیازی واشنتنه. پلانەکە جگه له بۆردومانی ئاسمانی، ئۆپەراسیۆنی زەمینییه بۆ سەر ناوچە ستراتیژییەکانی وەک کەناراوەکانی کەنداو و دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران.
ڤاسیلی نێبێنزیا، نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات و ده‌ڵێت: هەر سەرکێشییەکی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی داخستنی یەکجاریی گەرووی هورمز، ئەمەش جیهان ڕووبەڕووی قەیرانێکی وزە و خۆراک دەکاتەوە کە وێنەی نەبووە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دۆناڵد تره‌مپ له 24 كاتژمێری ڕابردوو دوو جار لێدوانی دژ به‌یه‌كی داوه. سه‌ره‌تا گوتی: جه‌نگی ئێران كۆتایی پێهاتووه، به‌ڵام چه‌ند كاتژمێرێك دواتر باسی له‌وه كرد، چیتر ئاگربه‌ست درێژناكرێته‌وه و له 48 كاتژمێری داهاتوو شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر ڕووده‌دات.