پایتەخت

کلینتۆن شكسته‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند

کلینتۆن شكسته‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند
هیلاری کلینتۆن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا
کورتە

هیلاری کلینتۆن شكستی ئه‌مریكای له‌ جه‌نگی ئێران راگه‌یاند و پێیوایه‌، تره‌مپ پێگه‌ی وڵاته‌كه‌ی زۆر لاواز كردووه‌

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، نیگەرانی قووڵی خۆی لە پێگەی ئێستای وڵاتەکەی دەربڕی و گوتی: واشنتن لە پاشەکشەدایە و لە پێگەیەکی زۆر لاوازتردایە بەراورد بە کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

ئه‌مڕۆ هیلاری کلینتۆن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا ڕەخنەی تووندی ئاراستەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کرد و ڕایگه‌یاند، من نیگەرانم چونکە ئەمریکا ئێستا لە پێگەیەکی زۆر لاوازدایە بەرامبەر بە ئێران. لە کاتێکدا دەبوو ئێران لەو دیوی هێڵەکە بێت، دەبوو لە دۆخی بەرگریدا بێت و وەڵامدەرەوە بێت، بەڵام ئێستا پێچەوانەکەی دەبینین.

 

کلینتۆن ئاماژەی بەوە کرد، هاوپەیمانەکانی ئەمریکا متمانەیان بە واشنتن نەماوە. پێموایە هاوپەیمانەکانمان بڕوایان وایە کە ئێمە عەقڵمان لەدەستداوە. ئەوانیش وەک ئێمە بەیانیان کە لە خەو هەڵدەستن، تویتەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەبینن، کەسایەتییەکه‌ بەو هەموو دەسەڵاته‌‌وه‌ی نیوەی کاتەکانی خه‌ریكی قسەی بێمانایه‌.

 

بە وتەی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا بێت، یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ناتوانن پشت بە واشنتن ببەستن. هه‌روه‌ها ئاشكرای ده‌كات، کار بۆ بەهێزکردنی سوپا و تواناکانی خۆیان دەکەن.

 

ئه‌مه‌ لە کاتێکدایە، ناوچەکە لە لێواری جەنگێکی گەورەدایە و گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

13 نیسان 2026 18:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026