پایتەخت

چیتر غاز بە 30 هەزار مەکڕن دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە

چیتر غاز بە 30 هەزار مەکڕن دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە
کورتە

قەیرانی غاز بەرەو کۆتایی دەچێت و نرخی غازی بازرگانی دادەبەزێت

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، قەیرانی غاز بەرەو کۆتایی دەچێت و نرخی غازی بازرگانی دادەبەزێت.

 

ئەمڕۆ دووشەممە عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ڕۆژانە لە سلێمانی غاز دابەش دەکرێت ئەم هەفتەیە دۆخی غاز ئاسایی دەبێتەوە،  لەگەڵیدا نرخی غازی بارزگانیش دادەبەزێت.

 

دوای نزیکەی دوو مانگ، ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستی پێکردەوە.

 

عومەر عەبدوڵڵا جەختی لەوە کردەوە، هەر کاتێک دۆخی غاز بەتەواوەتی ئاسایی ببێتەوە ئەوا دابەشکردنی غاز بە فۆڕمی خۆراک ڕادەگیرێت.

 

لای خۆیەوە سالار محەممەد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ئێستادا دابەشکردنی غاز ڕۆژێک نا ڕۆژێکە، لە ماوەی 10 ڕۆژی دیکە دۆخی غاز لە شاری هەولێر ئاسایی دەبێتەوە.

 

نرخی فەرمی غازی حکومی 8,500 دینارە، بەڵام نرخی غازی بارزگانی لە نێوان 25-30 هەزار دینارە.

 

سالار محەممەد ئاماژەی بەوە دا، بڕی دابەشکردنی غاز لە دوو بوتڵەوە بۆ پێنج بوتڵ زیاد دەکرێت، لە ڕۆژانی داهاتوو بۆ پێدانی بوتڵی غازی دووەم کارا دەکرێت.

 

لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسڕائیل دژی ئێران، بەرهەمهێنای غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگیرا، بەم هۆیەوە نرخی غازی ماڵان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و لە بازاڕەکان کەم بووەوە.

13 نیسان 2026 17:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026